Erbil 8°C یەکشەممە 26 کانوونی دووەم 09:29

دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان ده‌ستیپێکرد

ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی دیاریكراو له‌ هاووڵاتییان وه‌رگیرا
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌ سنووری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی قه‌زای چۆمان به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان كردووه‌، تا ئێستاش له‌كۆی هه‌شت هه‌زار خێزانی ئه‌م سنووره‌، زیاتر له‌ هه‌زار خێزان نه‌وتی سپیان له‌رێگای بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ و ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.

هه‌موو ساڵێك به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما، هاووڵاتیان ده‌ست بۆ بڕینی داری ته‌ڕ ده‌به‌ن، به‌مه‌ش ژینگه‌ی جوانی كوردستان ده‌شێوێنن.

قائیمقامی چۆمان له‌مباره‌یه‌وه‌ گووتی: دابه‌شكردنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌م كاته‌ زووه‌دا، به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردنه‌ له‌ دیارده‌ی بڕینه‌وه‌ی داری ته‌ڕ، داواش له‌ هاووڵاتییان ده‌كات ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ بپارێزن و ده‌ست بۆ بڕینه‌وه‌ی داری ته‌ڕ و شێواندنی ژینگه‌ی كوردستان نه‌به‌ن.

ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی دیاریكراو له‌ هاووڵاتییان وه‌رگیرا، بڕه‌ نه‌وتی سپی گه‌یشته‌ ده‌ستی بریكاره‌كانی خۆراك و به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شكرا، به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تی ڤی دوای ناوچه‌ سنووریه‌كان، پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ناوه‌ندی شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌به‌رانبه‌ر دابه‌شكردنی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی سپی، بڕی 53 هه‌زار دینار له‌ هه‌ر خێزانێك وه‌رده‌گرێت.

 

كه‌ریم سمكۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.