Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:46

دوایین ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری تکریت بڵاوکرایه‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوایین ئاماری ته‌قینه‌كه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رانی پاڵاوگه‌ی سینییه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرده‌ ئامانج.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: ئاماری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ پاسێكی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پاڵاوگه‌ی سینییه‌ی كرده‌ی ئامانج، بۆ كوژراوێك و 32 بریندار به‌رزبۆوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌، كوژراوه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.