Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:44

له‌یه‌که‌مین کاردانه‌وه‌یدا نادیه‌ موراد: هه‌مو کورد له‌خه‌ڵاتی نۆبڵدا هاوبه‌شن له‌گه‌ڵم

خۆشحاڵم كه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خه‌ڵكی ئێزیدی راده‌كێشی
کوردستان TV
100%

نادیه‌ موراد له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبل رایگه‌یاند، هه‌مو ئێزیدییه‌كان، عێراقییه‌كان، كورد، هه‌مو كه‌مینه‌كان‌و قوربانییه‌كانی توندوتیژیی سێكسی له‌سه‌ر ئاسی جیهان له‌م خه‌ڵاته‌دا له‌گه‌ڵم شه‌ریكن.

نادیه‌ موردا كچه‌ چالاكوانی كوردی ئێزیدی كه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ د.ده‌نیس موكوێگه‌ی كۆنگۆیی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئه‌مساڵی برده‌وه‌، له‌یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ “شه‌رفێكی گه‌وره‌” وه‌سفكرد. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ “هه‌مو ئێزیدییه‌كان، عێراقییه‌كان، كورد، هه‌مو كه‌مینه‌كان‌و قوربانییه‌كانی توندوتیژیی سێكسی له‌سه‌ر ئاسی جیهان له‌م خه‌ڵاته‌دا له‌گه‌ڵم شه‌ریكن”.

نادیه‌ له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “خۆشحاڵم كه‌ ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ خه‌ڵكی ئێزیدی راده‌كێشی، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ساڵی ٢٠١٤وه‌ تا ئه‌مڕۆ روبه‌ڕوی جینۆسایدی ده‌ستی داعش‌و زنجیره‌یه‌ك تاوان بونه‌وه‌ كه‌ به‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نایه‌ت. گه‌لێك له‌ئێزیدییه‌كان كاتێك ئه‌م خه‌ڵاته‌ ده‌بینن، بیر له‌و كه‌سوكاره‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ستیان داون، هیچ هه‌واڵیكیان نازانن یاخود هێشتا بارمته‌ی ده‌ست داعشن”.

نادیه‌ موراد جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ كۆتایی به‌”به‌ئامانجگرتنی” كه‌مینه‌كان بهێنرێت‌و هه‌رگیز ژنان روبه‌ڕوی توندوتیژیی سێكسی نه‌بنه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌خۆیشی‌ ده‌ڵێت، “من ئێستا بیر له‌دایكم ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ به‌ده‌ستی داعش كوژرا. بیر له‌و منداڵانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ گه‌وره‌بوین، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ ك ده‌بێ چی بكه‌ین له‌پێناوی پاراستنی ئه‌واندا”.

نادیه‌ موراد داوا ده‌كات ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی روبه‌ڕوی جینۆساید بونه‌ته‌وه‌، دوباره‌ بنیادبنرێنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش “نه‌ك ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شكست به‌جینۆساید بێنین، به‌ڵكو پێویسته‌ پێكه‌وه‌ سوربین‌و كار بۆ به‌سزاگه‌یاندنی به‌رپرسیاره‌كان بكه‌ین. ئه‌وانه‌ی له‌ژیاندا ماون، موسته‌حه‌قی دادپه‌روه‌رین، موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ن به‌ئاسوده‌یی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان”.

شایانی باسه‌ دوێنێ هه‌ینی له‌نه‌رویج، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی‌ بۆ ساڵی‌ 2018 ئاشكراكراو به‌خشرا به‌هه‌ریه‌ك له‌نادیه‌ موراد، كچه‌ چالاكوانی ئێزیدی‌و دێنیس موكوێگی، پزیشكی ژنان كه‌ چاره‌سه‌ری زیانلێكه‌وانی توندوتیژی سێكسی كردووه‌ له‌كۆماری كۆنگۆو دژی ئه‌و توندوتیژییانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئاوێنه‌

 كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.