په‌رله‌مانتارێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كردووه كه وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌وێته به‌ر فشاری كوتله سیاسییه‌كان.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاندووه: عادل عه‌بدولمه‌هدی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پلانی ده‌ست گرتنی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و پۆستی حكومی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: كوتله سیاسییه‌كان فشارێكی زۆریان خستۆته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان په‌سند بكات .
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیا عێراقییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.