Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:54

ده‌رهێنه‌رێکی کورد باشترین خه‌ڵاتی ئه‌مریکای وه‌رگرت

به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌و پاڵپشتی له‌ فیلمسازانی گه‌نجی ئێرانی
کوردستان TV
100%

فیلمی ئێرانی (ده‌ریا شه‌پۆڵ شه‌پۆڵ ده‌هه‌ژێت) له‌ نووسین و ده‌رهێنانی (ئه‌میر غولامی) ده‌رهێنه‌ری كورد، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ری له‌ یازده‌مین خولی ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌كانی ئێرانی سانفرانسیكۆی له‌ ئه‌مریكا مسۆگه‌ر كرد.

 ناوه‌رۆك و چه‌مكی  فلیمه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ ژیانی هێماین و سووڕئیاڵی پێرسۆناژێكی ئۆدیسه‌یی له‌ ناو ماڵێكی به‌له‌م ئاسا له‌ دڵی ده‌ریا كه‌ خه‌ریكی دانانی تابووت بۆ كوژراوانی شه‌ڕی ژێر ده‌ریاكانه‌.

ستاڤی ئه‌م فلیمه‌ بریتیین له‌ (موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف موحه‌مه‌دی) ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت و كاری فیلم هه‌ڵگری و تۆمارو دانانی ئێفێكتی تایبه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵگرییه‌كه‌ی به‌ نۆره‌ له‌ ئه‌ستۆی (وه‌حید بیوته‌) (ڕه‌زا جه‌عفه‌ر زاده‌) (موحسین جه‌عفه‌ری) و (عه‌دنان جه‌وانمه‌ردی) بووه‌.

 شایانی باسه‌ یازده‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌كانی ئێرانی سانفرانسیكۆ به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌و پاڵپشتی له‌ فیلمسازانی گه‌نجی ئێرانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، له‌ شاری سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسه‌، (ده‌ریا شه‌پۆڵ شه‌پۆڵ ده‌هه‌ژێت) وه‌ك به‌رهه‌می هاوبه‌شی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌و ئه‌نجوومه‌نی سینه‌مایی گه‌نجانی ئێران لقی سنه‌، پێشتر خه‌ڵاتی باشترین سناریۆی له‌ میهره‌جانی كۆمێشی سمنان پێبه‌خشراوه‌و له‌ ئێستاشدا له‌ به‌شی ڕكابه‌ری سێیه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سلێمانی وه‌رگیراوه‌.

 كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.