Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 09:47

عێراق به‌بڕیارێک هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئه‌مه‌ریکی قەدەغەکرد

سەرجەم بازرگانان و دەروازە سنورییەكانی ئاگاداركردووەتەوە
کوردستان TV
100%


دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بڕیاریدا بە قەدەخەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو (دەعمکراوی ئەمەریکی) بۆ ناو بازاڕەكانی عێراق.

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد ، بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران رێگە نادرێت لەمەودوا ئەو ئۆتۆمبێلە زیان بەركەوتوانەی لە ئەمەریكا و كەنداو ھاوردەی عێراق دەكرێن داخڵی خاکی عێراق بکرێن.

بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی دەروازە سنوورییەکان، سەرجەم بازرگانان و دەروازە سنورییەكانی ئاگاداركردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە ، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ئەمریكاو كەنداو ھاوردەی عێراق دەکرێن، بەشێكی زۆریان كەڵكی لێخوڕینیان نەماوەو لە ئەنجامی پێكدادانێكی سوك زیان بە شۆفێرو سەرنیشینەكان دەگات.

بەڵام بازرگانەکان هاوردەکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، ئەو تۆمەتە رەتدەکەنەوە و دەڵێن
ئەو بڕیارە سوودی بۆ کەس نییە.


سه‌رچاوه‌ _ Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.