Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:42

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی له‌ نادیه‌ موراد ده‌کات

به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018
کوردستان TV
100%


له‌په‌یامێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی له‌نادیه‌ موراد ده‌كات به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵی ئاشتى بۆ ساڵی 2018  ڕایده‌گه‌یه‌نن پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خاتوو نادیه‌ موراد كچه‌ كوردی ئێزیدی رزگار بو له‌ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیهانی ، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ ئێوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه‌و ئه‌مه‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزڵینانه‌ بۆ هه‌موو كچان و ژنانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و عێڕاق به‌گشتی .
نادیه‌ موراد سیمبولی قوربانیدان و بوێری وئازایه‌تی و خۆ ڕاگڕی ژنه ، ‌ كه‌ توانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان ئافره‌ت و كچی غه‌در لێكراوی ئێزیدی ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌ربگرێت و توانی ده‌نگی پر ئازارو مه‌ینه‌تی كچانی ئێزیدی بگه‌ینێته‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ .


ده‌قى پیرۆزباییه‌كه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ  : 

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی له‌ نادیه‌ موراد ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018.
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی خاتوو نادیه‌ موراد كچه‌ كوردی ئێزیدی رزگار بو له‌ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی جیهانی ، به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ بۆ ئێوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌و هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانه‌و ئه‌مه‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزڵینانه‌ بۆ هه‌موو كچان و ژنانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت و عێڕاق به‌گشتی .
نادیه‌ موراد سیمبولی قوربانیدان و بوێری وئازایه‌تی و خۆ ڕاگڕی ژنه ، ‌ كه‌ توانی به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌دان ئافره‌ت و كچی غه‌در لێكراوی ئێزیدی ئه‌و خه‌ڵاته‌ وه‌ربگرێت و توانی ده‌نگی پر ئازارو مه‌ینه‌تی كچانی ئێزیدی بگه‌ینێته‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ .
ئێمه‌ هیوادراین ئه‌و خه‌ڵاته‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌خشینی ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ نادیه‌ مورادو هه‌موو كچانی تری ئیزیدی و خانه‌واده‌كانیان و قوربانیانی رزگار بوی ژێر ده‌ستی داعش ، كه‌ ئه‌و توانی په‌یامی ئاشتی و داوا ڕه‌واكانی كچانی قوربانی ده‌ر و به‌ش خوراو بگه‌ێنیته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌ده‌ست بێنی .
له‌كۆتاییدا وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییمان بۆ خاتوو نادیه‌ موراد به‌به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ ، لێره‌وه‌ هیواداراین هه‌وڵه‌كانی له‌ ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ چڕ بكاته‌وه‌ له‌پێناو چه‌سپاندن و به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌موو كچان و ژنانی سته‌م لێكراو به‌گشتی و كچانی ئێزیدی به‌تایبه‌تی ، وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پاڵپشت بن هه‌نگاوی جددی بنێن بۆ دۆزینه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كچ و ژن و منداڵانه‌ی تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌ له‌ ژێر ده‌ستی گروپی داعش بوون و رفێنرابوون ، به‌و هه‌نگاوه‌ش زیاتر ئاشتی ده‌چه‌سپێ و خۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تا ئه‌مڕۆش له‌ چاوه‌ڕوانی ڕۆڵه‌كانیانن .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.