ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی لە نادیە موراد و دێنیس ماکوێگا دەکات بە بۆنەی وهرگرتنى خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی له سالى 2018.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، لە نیویۆرک رایگەیاند، نادیە موراد دەنگی ئازارێکی دەرنەبڕدراوی لە عێراقەوە گەیاندە جیهان، ئەوەش کاتێک رێکخراوی داعش هێرشیکردە سەر ئێزدییەکان.
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی" نادیە موراد قوربانییەکی تووندوتیژی سێکسی بوو و کاریشیکردووە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و بەدەستهێنانی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانەی کە تاوانەکانیان ئەنجامداوە.
وتیشى" پاڵپشتی بەهێزی نادیە موراد کاریگەری لە سەر خەڵک لە سەرانسەری جیهان هەبوو و یارمەتیدەریش بوو لە دامەزراندنی لێکۆڵینەوەیەکی گرنگی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری تاوانە تۆقێنەرەکان کە دژی ئەو و چەندین دیکەش ئەنجامدران".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.