Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 21:39

150 هەزار ئێزدى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان به‌شدارى جەژنی ''جەما'' ده‌که‌ن

رۆژى شه‌ممه‌ لە پەرستگای لالش جەژنی ''جەما''ی ئێزدییان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


بریارە سبەی شەممە ٦ـی ١٠ـی ٢٠١٨، لە پەرستگایی لالش گەورەترین جەژنی جەما بەڕێوەبچیت و بریارە لەم جەژنە دا ١٥٠ هەزار کەس ئامادە بن.

له‌م باره‌وه‌ لوقمان سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی بنکەی لالش لە پەرستگای لالش رایگه‌یاند" جەژنەکە بۆ ماوەیی ٧ رۆژ دەخایەنێت، بریارە ئێزدییانی سەرتاسەری جیهان بێنە پەرستگایی لالش پشکداری ئەم ڕێوڕسمە ئاینیە بن.

لوقمان سلێمان وتیشى" دوای ٤ ساڵە ئێزدییان هیچ جەژنێکیان نەگێڕاوە بە هۆی هاتنی داعش بۆ ناوچەکانیان و، ئێستاش جەژن بە شێوەی مەراسیمی ئاینی دەگێڕن، لە حەوت رۆژیشدا چەندین مەراسیمی تایبەت هەن لەوانەش سەمای دینی ، كه‌ بە ئامادەبوونی بابە شێخ و چەندین پیاوی ئاینی ئێزدییان به‌رێوه‌ده‌چێت.

پەرستگای لالش گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدییانە لەسەر ئاستی جیهان، دەکەوێتە باکووری قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک لە نێوان ٣ـێ چیا دایە و سروشتێکی جوانی هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.