بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ رایی كردنی پێداویستی مامەڵەی رۆژانە، بەنیازە بڕێكی گەورەی دراوی وردە بخاتە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە" جۆری ئەو ماددەیەی بەكارێت لە دروستكردنی جۆرەكانی دراوی عیراقی، باشبوونی بەسەردا هاتووە، و گۆڕانكارییەكی كەم لەو شێوازە نوێیەدا كراوە كە لە هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە”، ئاماژەی بە مامەڵەكردن بە شێوە نوێ و كۆنەكانیش كردووە بەبێ جیاوازیی.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقی لە 12ی ئەیلولی رابردوو رایگەیاندبوو، بانكی ناوەندی “پلانێكی تۆكمە”ی داناوە بۆ قەرەبووكردنەوەی بازاڕ بە دراوی وردە، و بڕێكی گەورە لەو جۆرە دراوە دەخاتە بازاڕەوە.
بە وتەی عەلاق”بانكی ناوەندی بەردەوام دەبێت لەسەر وەرگرتنەوەی پارە دڕاوەكانی هاوڵاتیان و گۆڕینەوەیان بە دراوی نوێ”.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.