Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 21:23

خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی درایه‌ نادیه‌ موراد

هه‌ردوو خه‌ڵاتی ساخارۆف و ڤاتسلاف هاڤیڵی بۆ مافی مرۆڤ وه‌رگرتوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی باڵای خه‌ڵاته‌كان ناوی (نادیه‌ موراد) ی وه‌ك وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ناساند.

نادیه‌ موراد هاوڵاتییه‌كی ئێزیدی دانیشتووی قه‌زای شه‌نگال بوو، له‌شه‌ڕی داعش زۆربه‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداو دواتر خۆی گه‌یانده‌ ئه‌ڵمانیا.

ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ چه‌ند جارێك له‌كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش به‌شداری كردو وتاری پێشكه‌ش كردو باسی له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی هاوڵاتیانی شه‌نگالـی كرد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش.

نادیه‌ موراد، له‌ساڵی 2014 ته‌نها كچێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام گروپی تیرۆرستی داعش كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ په‌لاماری گونده‌كه‌یان " كۆچۆ" له‌نزیك به‌رزاییه‌كانی شه‌نگال له‌ پارێزگای موسڵدا، وه‌كو ئه‌و هه‌زاران كچ و ژنه‌ی تر بووه‌ قوربانی ده‌ستی  تیرۆرستان و مه‌به‌سته‌ ره‌شه‌كانیان.

ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی باڵای خه‌ڵاته‌كان، ناوی (نادیه‌ موراد) ی وه‌ك وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی نیشان كرد وه‌ له‌ رابردوو هه‌ردوو خه‌ڵاتی ساخارۆف و ڤاتسلاف هاڤیڵی بۆ مافی مرۆڤ وه‌رگرتوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.