مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پیرۆزبایی لە نادیا موراد كرد.
مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: ھەوڵە ماندوونەناسەکانی نادیا موراد بووە دەنگی ئێزیدییەکان و ھەموو قوربانییەکانی دەستی تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکان، ھەوڵەکانی نادیا بۆ پاراستنی مافی ئەم خەڵکە و جێبەجێکردنی عەدالەت بوو.
بۆ ساڵی 2018، نادیا موراد کچە کوردی ئێزدی و دێنیس موکوێگی خەڵکی کۆنگۆ، بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیان وەرگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.