سەرۆك بارزانی له پهیامێكدا پیرۆزبایی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزییدییەكانی كوردستان و جیهان دەكات كه ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهیه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە هۆی خۆشی و ئارامیی خوشك و برا ئێزیدییەكان و بتوانن هەموو ساڵێك جەژن و خۆشییەكانیان لە ئاشتی و ئاسوودەییدا بكەنەوە.
هەر بەو بۆنەیەوە جەخت لەوە دەكەمەوە كە پێویستە هەموو لایەكمان كار بۆ قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بكەین و بیپارێزین.
مسعود بارزانی
5ـی 10ـی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.