به‌بۆنه‌ى به‌خشینى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیی به خاتوو نادیا موراد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له په‌یامێكدا پیرۆزبایى لێ‌كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه كار و چالاكییه‌كانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه.
هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییى خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر خۆى و خانه‌واده‌كه‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییى خوشك و برایانى ئێزدى بداته‌وه له‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریاندا هات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو بۆ خۆڕ‌اگرى و قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه.
خاتوو نادیا موراد كه سیمبولى قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له كار و چالاكییه مرۆییه‌كانیدا پشتگیریى ته‌واوى ئێمه‌ى هه‌بووه و ده‌بێت. هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایى لێده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌ه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
5/10/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.