Erbil 15°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:29

پنتاگۆن چین وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌بینێت بۆ سه‌ر پیشه‌سازى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا

دوو توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه‌ كراوه‌
پنتاگۆن چین وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینێت بۆ سه‌ر پیشه‌سازى و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دوو توێژینه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه‌ كراوه‌ رایانگه‌یاندووه‌: چین بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌شه‌سه‌ندن بۆ سه‌ر به‌رگریى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى وڵاته‌كه‌ى كردۆته‌ ئامانج له‌ رێگاى دابینكردنى مادده‌ و تواناى جه‌نگى زانیاریى نوێ.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئاژانسى رۆیته‌رز رۆژى پینجشه‌ممه‌ 150 لاپه‌ره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى بڵاوكردۆته‌وه‌ رۆژێك به‌ر له‌ راگه‌یاندنى به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ نزیكه‌ى 300 خاڵى لاواز ئاماده‌ كراوه‌ ده‌توانن كار له‌ پێكهاته‌ و كه‌ره‌سته‌ گرنگه‌كانى سه‌ربازى ئه‌مریكا بكات، له‌ نێو ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕاسپێردراوێك ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ راسته‌وخۆ وه‌به‌رهێنانێكی گرنگ له‌ سێكته‌رى پیشه‌سازیى ئه‌مریكى بكرێت و هه‌روه‌ها لیستیك دیاریكراوه‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌ تا ئێستا نهێنییه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ 90%ى نه‌خشه‌ بازنه‌ى ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌ وڵاتانى ئاسیا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و زیاتر له‌ نیوه‌ى ئه‌و ڕێژه‌یه‌ وڵاتى چین به‌ ته‌نها به‌رهه‌مى ده‌هێنێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌كین له‌وانه‌یه‌ بتوانێ دروستكردنى ئه‌و ماددانه‌ رابگرێت یاخود ته‌كنه‌لۆجیا وێڕان بكات.

ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ هێزى ئاسایشى تایبه‌ت له‌وانه‌یه‌ به‌دواى توانایه‌ك بگه‌ڕێت بۆ كۆنترۆڵكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ى پێشكه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى چین و لاوازكردنى ئه‌وانه‌ى ڕكابه‌ری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.