Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:17

ئه‌مڕۆ راوێژکاری پێشووی ئه‌ڵمانیا ژنی پێنجه‌م ده‌هێنێت

له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی كۆری پێكده‌هێنێت
کوردستان TV
100%

 نیاز وایه‌ ئه‌مرۆ گێرهارد شروده‌ر راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا بۆ جاری پێنجه‌م  به‌ ئاماده‌بوونی 150 كه‌س، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كان له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ساز بكات .

 شروده‌ر ئه‌وه‌ بۆ جاری پێنجه‌مه‌ ژن ده‌هێنێت ئه‌م جاره‌ له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵی ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی كۆری پێكده‌هێنێت كه‌ پیشه‌ی بازرگانیه‌ و ته‌مه‌نیشی 48 ساڵه‌.

 شایانی باسه‌ پێشتر شروده‌ر چوار جاری دیكه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌، به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كیم سۆ یۆندای كۆری دروستكرد.

شروده‌ر جگه‌ له‌ خزم و كه‌سكانی چه‌ند هاورێی له‌ سیاسیه‌كانیشی بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی بانگێشت كردوون وه‌كو سه‌رۆكی ئێستای ئه‌ڵمانیا، فرانك ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر، و مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوخۆ و ده‌ركی، هه‌ندێك له‌ كه‌سایتیه‌كان داوای لێبووردنیان له‌ شروده‌ر كردوه‌ كه‌ ناتوانن ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ ببن..

سه‌رچاوه‌/DW

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.