Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 02:55

2 بیرمه‌ندی جیهانی له‌ بواری پزیشکیدا خه‌ڵات ده‌کرێن

لە پێناو چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌كی زۆریان داوه‌
کوردستان TV
100%

میدیاكانی جیهان ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ هه‌ردوو بیرمه‌ندی ئه‌مریكی و ژاپۆنی به‌ ناوه‌كانی " جه‌یمز ئالیسۆن  و تاسۆكۆ هۆنجۆ " به‌ هاوبه‌شی خەڵاتی نۆبڵی  پزیشکیی ساڵی 2018 ه‌ یان پێبه‌خشرا .

به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌  بۆ هه‌ریه‌ك " جه‌یمز ئالیسۆن و تاسۆكۆ هۆنجۆ "  بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م دوو ناوبراوه‌  له‌ بواری پزیشكیدا ولە پێناو گەشەکردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا ، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌كی زۆریان داوه‌  .

 تاسۆکۆ هۆنجۆ،  له‌ ساڵی 1942 لە شاری "کیۆتۆ"ی ژاپۆن لەدایک بووە ، زیاتر وەک ئەیمن‌ناس ناسراوە، لە بواری دۆزینەوەی پرۆتینەکانی پەیوەندیدار بە سەرهەڵدانی شێرپەنجە چالاکیی زۆری هەبووە ، دکتۆر هۆنجۆ ساڵی 2001 وەک ڕاوێژکاری دەرەکیی ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستی ئەمریکا هەڵبژێردراوە، ساڵی 2003 وەک ئەندامی ئەکادیمیای زانستی سروشتیی ئەڵمانیا و ساڵی 2005یش وەک ئەندامی ئەکادیمیا زانستییەکانی ژاپۆن هەڵبژێردراوە .

جەیمز ئالیسۆن ، خەڵکی ئەمریکایە و سەرکۆی دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجە (CRI)ی لە زانکۆی کالیفۆرنیا و ئەندامی ڕاوێژکاریی ئەو دامەزراوەشە ، ئەو هەوڵ و مادە و دەرمانانە نوێیانەی ئەو لە بواری شێرپەنجەدا کەشفی کردوون، کاریگەریی باشیان لە چارەسەریی شێرپەنجەدا هەبووە . 

به‌ هۆی ئەو چالاکی و هەولانەی لە بواری خزمەتگوزاری و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە بە هاوبەشی ئه‌نجامیانداوه‌ ، هه‌ریه‌ك  له‌ " جه‌یمز ئالیسۆن  و تاسۆكۆ هۆنجۆ " خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی ساڵی 2018 ه‌ یان پێ بڕاوە .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.