Erbil 15°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:27

هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پاڵپشتی پێشمه‌رگه‌

كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزی هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
#7
100%


هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامبن له‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، وێڕای ئه‌وش هاوكاری و یارمه‌تییه‌ لۆجستیه‌كانی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌‌

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت، و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پله‌باڵای پێشمه‌رگه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ت و هێزی هاوپه‌یمانان كه‌ پێكهاتبوون له‌ جه‌نه‌ڕاڵ رینفۆرت جێگری هێزی هاوپه‌یمانان و عه‌قید دایڤ كیرانزا نوێنه‌ری ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش له‌ هه‌رێمی كوردستان و  عه‌قید ئه‌نجیلۆ ئیكاتی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی كوردستان كه‌ی تی سی سی، له‌گه‌ڵ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ به‌ره‌و پێشچوونی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ دوایین میكانیزم و ئالیه‌تی پڕۆسه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ك بڕیاردرا رێگه‌ی چاره‌ی گونجاو پێویست دابنرێ بۆ زووتر و باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كانی چاكسازی.

له‌لای خۆیانه‌وه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ڵێنیاندا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وامبن له‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، وێڕای ئه‌وش هاوكاری و یارمه‌تییه‌ لۆجستیه‌كانی خۆیان دووپاتكرده‌وه‌.

هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌سه‌ر خێرا به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و گرنگی و بایه‌خی چاكسازی له‌ به‌دامه‌زراوه‌یكردنی ته‌واوی هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ت كرده‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.