Erbil 15°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:23

عەبدولمەهدی ناوچەی سەوز بەجێدەهێڵێت

ده‌یه‌وێت نزیك بێته‌وه‌ له‌شه‌قامی عێراقی
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز بژیت .

سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ ئاشكرای كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌ پێگه‌ی( روسیا الیوم)ی راگه‌یاند : (عادل عه‌بدولمه‌هدی ) ناوچه‌ی سه‌وز جێده‌هێڵێت و له‌ناوچه‌ی كه‌راده‌ له‌ به‌غدادی پایته‌خت ژیان به‌سه‌ر ده‌بات یاخود له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر دوور له‌ناوچه‌ی سه‌وز .

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ مه‌هدی ده‌یه‌وێت نزیك بێته‌وه‌ له‌شه‌قامی عێراقی و هانی سیاسیه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی بژین .

سه‌رچاوه‌كه‌ زیاتری ئاشكرای كردوه‌ مه‌هدی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ساڵی (2003) له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ژیان به‌سه‌ر ببات .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا و ناوچه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تیه‌ و چه‌ندین باره‌گای حكومی و دیبلۆماسی لێیه‌، له‌سه‌روی هه‌مویان باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باره‌گای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.