باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ئاشكراى كرد، به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى به‌سره‌وه، ژه‌هراویی بووه و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رى وه‌رگرتووه.
راموون بلیكۆ، باڵیۆزی یه‌كێتى ئه‌ورووپا له عێراق، ڕایگه‌یاند: "به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى ئاوى به‌سه‌ره‌وه، ژه‌هراوی بووه و تووشى ئازارێكی زۆر هاتووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه به‌هۆى ژههراویبوونییهوه، ناچار بووه به‌شێك له به‌رنامه‌ى گه‌شته‌كه‌ى بۆ پارێزگاكه، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، گوتیشی: "دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، به‌شێك لهدیدارهكانى له شوێنى مانه‌وه‌ى له هووتێلێكدا، ئه‌نجام داوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ژه‌هراویبوونى و ئه‌و ئازاره‌ى چه‌شتوویه‌تى، وایكردووه هه‌ست به ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانى دانیشتووانى به‌سره بكات، كه ماوه‌ى دوو مانگ زیاتره بهسدهست پیسبوونى ئاوى خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.