Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:12

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق کۆنفرانسێک له‌باره‌ى یارمەتیی مرۆیی ساز دەکەن

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆنفرانسه‌كه‌ سازبكرێت
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق لە هەولێر، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو سیمپۆزیۆنێک لە ژێر ناوی "پەرەپیدانی هاوپەیوەندیی کۆمەڵایەتی قۆناغێکی‌ تری کاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان" ڕێک دەخەن.

ئامانج لەو سیمپمۆزیۆمە کە لە شێوازی کۆنفرانسدا بەڕێوە دەچێت، کارکردنە لەسەر پەرەپێدانی پرسی ژیانی پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانە تاوتوێ دەکرێن ، کە ئاوارە و پەنابەران چۆن لەناو کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستاندا پێکەوە بژین".

ئەو سیمپۆزیۆمە کە لە دوو پانێلی جیاوازدا بەڕیوە دەچێت، چەند پسپۆڕێک لەبارەی پرسی پێکەوەژیان لە کوردستان و هاوکاریی دەزگا و ناوەندە خێرخوازی و زانستییەکان چەند بابەتێک دەخەنە ڕوو و هاوکات کەسێک لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە ئامار و داتا لەبارەی ژیانی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بابەتێک پێشکەش دەکات.

گوتیشی: "لە کۆتایی ئەو دوو پانێلەدا پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئیشق ساز دەکرێت و ئەو خاڵ و بەرنامە هاوبەشی کە بۆ پەرەپێدانی کاری مرۆیی لەسەری ڕێک دەکەون دەخرێتە ڕوو".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.