Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:08

خەسرۆ گۆران: دەبێ سەرجەم لایەنەکان ئەنجامەکان قبووڵ بکەن، چونکە ئەوە دەنگی خەڵکە

زیاتر لە 230 سكاڵامان تۆمار كردووە و زۆره‌به‌شیان لە سلێمانین
کوردستان TV
#7
100%


بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایدەگەیێنێت، دەیان سكاڵایان تۆمار كردوون و زیاترینیشیان لە سلێمانین. سوپاسی دەنگدارانی پارتییش دەكات.

خەسرۆ گۆران، لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد، وەكو پارتی زیاتر لە  230 سكاڵایان لە میانەی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا تۆمار كردووە و زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانین.

گۆران جەختیشی كردەوە، لە مافی خۆیان خۆش نابن و هەوڵیش دەدەن سكاڵاكانیان لە لایەن كۆمسیۆنەوە بە ئینسافەوە وەربگیرێن.

هێنانی رێژەیەكی زۆری دەنگ لە لایەن پارتییەوە، جێی دڵخۆشییه‌، پێشی وایە تا رادەیەك نزیكە لە قورسایی پارتی، لەمەڕ بوونی بریكارەكانیشیان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، ئاماژەی بە بوونی زیاتر لە حەوت هەزار بریكار كرد لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا.

خسره‌و گۆران گوتیشی: دەبێ سەرجەم لایەنەكان ئەنجامەكان قبووڵ بكەن، چونكە ئەوە دەنگی خەڵكە و هەر لایەنێك بە پێی مێژوو و كاری ئێستای خۆی بۆ هاووڵاتیان، دەنگی خۆی هێناوە و لەو نێوەندەیشدا لە هەڵبژاردنی گشتیدا پارتی بە تەنیا لەسەدا چلوپێنجی دەنگەكانی بە دەست هێناوە.

خەسرۆ گۆران، هەروەها سوپاسی سەرجەم خەڵكی كوردستانی كرد، لە نێویشیاندا دەنگدەرانی پارتی و هەموو بریكارەكانی دەزگای هەڵبژاردن و مەكتەبی هەڵبژاردنی لقەكان، كە بە ئەركی خۆیان هەستاون، سوپاسی رێكخستن و راگەیاندن و سەرجەم دامودەزگاكانی پارتییشی كرد، هیوایشی خواست هەڵبژاردن و دیاریكردنی نوێنەران شەفاف و بە شێوەی ئاشتیانە، ببێتە نەریتێكی جوانی هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.