Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:10

مه‌سرور بارزانی: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ که‌سێکی شیاو ده‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی رۆڵ و توانای عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند، به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ كه‌سێكی شیاو ده‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ.

ئه‌مڕۆ 4/10/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح.

له‌و دیداره‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێكرا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستی پابه‌ندبوون به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوور و رێزگرتن له‌ مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ هادی عامری پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و هیوای خواست هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بارودۆخه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌ پێویستی بنه‌مای شه‌راكه‌ت و هاوسه‌نگی و سازان كرد و داوای كرد به‌ڕێز هادی عامری رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕێت بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م بنه‌مایانه‌.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی رۆڵ و توانای عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند، به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ كه‌سێكی شیاو ده‌زانین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ، هیوادارین هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنێكی خێرا و گونجاوی كێشه‌ و پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بخاته‌گه‌ڕ، هه‌روه‌ها كار بكات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تی و رۆژانه‌ییه‌‌كان بۆ هاووڵاتیانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.