فازڵ حاجی ، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خوَيدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهبیسبووك رایگه‌یاندووه: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌نزیك باخی شانه‌ده‌ر ئۆتومبیلیكی جۆری كیا سپۆرتاجی تایبه‌ت، به‌هۆی تیژرۆییه‌وه كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ستدا و به‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه كه‌وت، دواتر كه‌وته ناو ده‌روازه‌ی شوێنی په‌رینه‌وه‌ی پیاده‌كان .
ده‌شڵێت: له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا شوفێری ئۆتۆمبیله‌كه زامداربوو، جگه لهزیانیكی ماددی زۆر كه به‌ر ئۆتومبیلهكهو شه‌قامه‌كه‌و شوێنی په‌رینه‌وه‌ی پیاده‌كان كه‌وت.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.