Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:47

زیبکه‌ بۆ دروست ده‌بێت! چاره‌سه‌ری چیه‌؟

ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری و شیرینیان تیایه‌
کوردستان TV
100%

زیبكه‌ بۆ درووست ده‌بێت؟ جۆره‌كانی چین ؟ ماكه‌كانی چین؟ چاره‌سه‌ری چیه‌ ؟

زیپكه‌ : ئه‌و ده‌رداوه‌ چه‌وریه‌یه‌ دوومه‌ڵ و هه‌ڵئاوساویه‌ كه‌ له‌ ده‌م و چاو و شان و سنگ درووست ده‌بێت له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات ،له‌ ئافره‌ت زووتر درووست ده‌بێت و زووتر كۆتایی دێت و له‌ پیاو به‌ توندتر درووست ده‌بێت،

هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی زیبكه‌ چه‌ند تۆژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری و شیرینیان تیایه‌ ئه‌بنه‌ ھۆی زیادبوونی زیبكه‌.

ـ ئایه‌ بونی زیبكه‌ مانای وایه‌ كه‌ پێستم به‌ پاكی ڕاناگرم؟

مه‌رج نیه‌ ئه‌مه‌ وابێت،له‌ڕاستیدا شوشتنی زۆر له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ھۆی زیاد بونی زیبكه‌، شوشتنی ده‌م و چاو ڕۆژی دوو بۆ سێ جار به‌ ئاوی شله‌تێن و سابونی تایبه‌ت به‌سه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ـبۆچی زیبكه‌ زیاتر له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتیا سه‌رهه‌ڵده‌دات ؟

گرنگترین ھۆكار بۆ سه‌رھه‌ڵدانی زیبكه‌ بریتیه‌ له‌ گۆڕانكاری له‌ ھۆڕمۆنات به‌تایبه‌ت ھۆڕمۆنی نێرینه‌ testosterone كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی دیاری كراو له‌ ئافره‌تانیشا ھه‌یه‌،له‌گه‌ڵ باڵغبووندا،ھۆڕمۆنه‌كان ده‌ست به‌ زیادبوون ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی زیبكه‌.

به‌ھه‌مان شێوه‌ چه‌نده‌رمانێكیش زیبكه‌ زیاد ئه‌كه‌ن له‌وانه‌یه‌ (حه‌بی گه‌شكه‌،ستیرۆیده‌كان)،نزیكه‌ی ٥٠% ئه‌وكه‌سانه‌ی زیبكه‌یان ھه‌یه‌ به‌ھۆی ھۆكار ی بۆماوه‌ی یه‌وه‌یه‌ له‌ خێزانه‌كانیانا.

ـ كه‌ی سه‌ردانی دكتۆری پێست بكه‌م؟

ئه‌گه‌ر زانیت زیبكه‌كه‌ زۆر زیادی كرد و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لا نه‌چوو.

جۆره‌كانی زیبكه‌ چین؟

۱ٖجۆری زیوانی ساده‌ی ڕه‌ش یا سپی.

۲ٖجۆری ئیلتهاب و هه‌وكردن له‌ جۆری مام ناوه‌ند.

۳ٖجۆری توند كه‌ بریتیه‌ له‌ درووست بوونی كیس و برین.

ماكه‌كانی زیبكه‌ چین؟

۱ٖدرووست بوونی برینی درێژخایه‌ن

۲ٖدرووست بوونی كیلۆید.

۳ٖهه‌وكردنی مووه‌كان.

۴ٖدرووست بوونی ئیلتهابی پێست.

۵ٖدرووست بوونی په‌ڵه‌.

چاره‌سه‌ره‌كانی چین :

باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر له‌كاتی درووست بوونی زیبكه‌ ده‌ست له‌ زیبكه‌كه‌ نه‌ده‌یت بۆخۆی بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دیار نامێنێت.

ڕێنمایه‌ گشتیه‌كان چین؟

۱ٖكه‌م خۆدانه‌ پێش خۆر و به‌كارهێنانی دژه‌ خۆر.

۲ٖبه‌كارهێنانی سابوونی سه‌لفه‌ر.

۳ٖ كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنی گووڵه‌به‌ڕۆژه‌ و شیرینی.

٤.به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستكاری زیبكه‌ مه‌كه‌ن.

٥.كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌ور و شیرن.

تێبینی: چاره‌سه‌ره‌كان ده‌بێ له‌ لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ بنووسرێ به‌ گوێره‌ی جۆری زیبكه‌ و ماكه‌كان و كێشی له‌ش و چۆنیه‌تی.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆری ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.