Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:37

نێچیرڤان بارزانى: ئه‌وه‌ى یه‌کێتی کردی کێشه‌ بۆ داهاتووى کوردستان دروست ده‌کات

هه‌موو نه‌رمییه‌كمان بۆ یه‌كێتى نواند ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزى كورد تێك نه‌دات
کوردستان TV
100%


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه‌  4 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان  وه‌ڵامى به‌رسڤى چه‌ندین پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانى دایه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند  داواى له‌ خه‌ڵكى كوردستان كرد، له‌ كاتى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ته‌قه‌ نه‌كه‌ن ، ڕاشیگه‌یاند سه‌قامگیرى و ئاسایشى خه‌ڵك زۆر گرنگه‌ و دیارده‌یه‌كى زۆر ناشیرینه‌ ته‌قه‌ بكرێت.

 له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند ، پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى ئیستحقاقى كورده‌ و ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌ بوو یه‌كڕیزى كورد تێك نه‌چێت.
وتیشى  پۆستى سه‌رۆك كۆمار هى هیچ لایه‌نێك نییه‌ و نه‌ هى یه‌كێتییه‌ و نه‌ هى پارتییه‌ و ئه‌وه‌ ئیستحقاقى گه‌لى كوردستانه‌.

 نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند ، به‌ بۆچوونى ئێمه‌، وه‌ك پارتى، ئه‌وه‌ بووه‌، ئه‌م پرسه‌ پێویسته‌ له‌ ناو كوتله‌ كوردستانییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یه‌كلا بكرێته‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌و میكانیزمه‌مان پێخۆش بوو. هۆیه‌كه‌شى زۆر ساده‌یه‌، چونكه‌ پێشتر له‌ ده‌ورانى دیكه‌ش ئه‌مه‌ كراوه‌. له‌ خولى پێشووش هه‌بوو. له‌ نێوان دوو كاندیدى ناو یه‌كێتى كێشه‌ درووست بوو، به‌ ده‌نگدان له‌ناو كوتله‌ كوردستانییه‌كان یه‌كلا كرایه‌وه‌. ئه‌وه‌ى زۆر جێى نیگه‌رانییه‌ به‌ نسبه‌ت ئێمه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ستپێكردنێكى مه‌ترسیداره‌. مه‌ترسییه‌كه‌شى له‌وه‌دایه‌ ئه‌م پۆسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى كوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان خه‌ڵكى دیكه‌ ده‌نگى بۆ بده‌ن. ئه‌گه‌ر نا پۆستى چى و حاڵى چى و ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ كه‌ى بایه‌خمان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ و خۆمان نوكته‌مان له‌سه‌رى ده‌وت و هه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌. ئێمه‌ داوامان كردووه‌، یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌ له‌ به‌ینى هێزه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان، با كوتله‌ كوردستانییه‌كان دابنیشن و یه‌كێك دیار بكه‌ن. ئه‌مه‌ رێگه‌ى درووست بوو، تصورى خۆتان بكه‌ن، چوار ساڵى دیكه‌، یان هه‌شت ساڵى دیكه‌ كه‌سێكى دیكه‌ى كورد خۆى كاندید ده‌كات، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ى كه‌ براده‌رانى یه‌كێتى كردیان بۆ ئاینده‌ى وه‌زعى كوردستان مه‌ترسیداره‌.
 
نێچیرڤان بارزانى وتیشى  راشكاوانه‌تر قسه‌ بكه‌م، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ داواى پۆستمان كردبا، ته‌نانه‌ت وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش داوایان ده‌كرد، من خۆم كاندید بكه‌م بۆ ئه‌و پۆسته‌، نه‌مان كردووه‌، چونكه‌ پرسه‌كه‌ شه‌خسى نییه‌. من نیم، ئێمه‌ ئه‌سڵى شێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارمان پێ هه‌ڵه‌یه‌. له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى كوردى خه‌ڵكێك بێن و ده‌نگ بده‌ن. شیعه‌كان توانیان خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌. ئێمه‌ش پێمان ناشیرین بوو به‌ دوو كاندید بچینه‌ هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه‌. له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رانى یه‌كێتى به‌رده‌وام له‌ قسه‌ كردندا بووین. هه‌موو مرونه‌تێكمان بۆ براده‌رانى یه‌كێتى پیشاندا. هه‌رچى ویستیان وتمان ئێمه‌ رازین، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌ یه‌ك كاندیده‌وه‌ بچینه‌ به‌غدا. له‌ كۆتاییدا خۆیان داوایان له‌ ئێمه‌ كرد، ئێمه‌ هه‌ندێك له‌ پۆسته‌كانى هه‌رێمیشیان بده‌ینێ. ئه‌ویش وتمان باشه‌ لاریمان نییه‌، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كڕیزییه‌كه‌ تێك نه‌چێت و نه‌چێته‌ قاڵبى ئه‌وه‌ى كێ ده‌نگى زۆرتره‌ و كێ ده‌نگى كه‌متره‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستان نییه‌ و نیگه‌رانى ئێمه‌ له‌وه‌وه‌ بوو. مه‌سه‌له‌ ئه‌وه‌ نییه‌ پارتى شكستیهێناوه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێتى. هه‌موو گه‌لى كورد زیانى به‌ركه‌وت له‌و ئیشه‌ى تاكلایه‌نه‌ یه‌كێتى كردى و ئه‌مه‌ ده‌ستپێكێكى باش نییه‌ بۆ كورد.


بارزانى ڕاشیگه‌یاند  كه‌س باسى دوو ئیداره‌یى نه‌كات ،  ئێمه‌ قه‌واره‌یه‌كى ده‌ستووریمان هه‌یه‌. ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئیحتیماله‌ شته‌كان وه‌ك خۆى نه‌بن. ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، ئه‌و شتانه‌ى ده‌بوایه‌ ئێمه‌ وه‌ك پارتى یه‌كلایه‌نه‌ بڕیار بده‌ین به‌ هاوبه‌شى بڕیارمان لێداون. پێكه‌وه‌ حكومه‌تمان پێكهێناوه‌ له‌ كاتێكدا كورسییان كه‌متر بووه‌ له‌ پارتى و ئێستا وا پێده‌چێت، براده‌ران زیاتر به‌ره‌و زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ ده‌چن و بێگومان پارتیش له‌ حساباتى خۆى به‌راوردى ئه‌و شتانه‌ ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى نوێ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كات، به‌ڵام دوو ئیداره‌یى مه‌وزوع نییه‌.

بەشێک لە وتەکانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند

پرۆسەی ھەلبژاردن بە شێوەیەکی رێکوپێک بەرێوەچوو..

ئەوەی برایانی یەکێتی کردیان بۆ داھاتووی کوردستان خەتەرە.

ھەموو مرونەتێکمان بۆ یەکێتی کرد لە پێناو تێکنەچوونی یەکریزی،

ئەمە دەستپێکێکی خراپ بوو بۆ کوردستان .

کەس باسی دوو ئیدارەیی نەکردووە و مەوزوع نیە

ئەوان پێشنیاری ئەوەیان کرد کە لە کوردستان مرونەتیان بۆ بکەین ئێمە ھەتا بەو پێشنیارەش رازی بووین.

ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بوو تێکنەچوونی یەکریزی بوو بەلام تێکیان دا

کە دەرەنجامی ھەلبژاردن ئاشکرا کرا لەگەل لایەنەکان دەکەوینە گفتۆگۆ، بە دلنیاییەوە دەمانەوێ بە زووترین کات ئەو حکومەتە تەشکیل ببی

ئێمە ھەمیشە بە یەکێتیمان گووتوە ئێوە ھاوبەشن لە حکومەت ، بەلام ئەوان ئێستا رێگای تریان ھەلبژاردووە

ئەوەی رویدا کاریگەری لە ھەرێم دەکات

بەغداد دڵی لەگەل ھەر یەکێک بێت، عەقلی لە ھەولێرە

ئەو ئالیەتەی کەکرا لەدەرەوەی ئیرادەی خەلکی کوردستان بوو

دکتۆر بەرھەم نە وەفای بۆ حزبی یەکێتی ھەبوو نە بۆ ھاوپەیمانی ، ھیوادارم بۆ کوردستان ھەیبێ

دکتۆر عادل عبدلمھدی شایستەی ئەو پۆستەیەو پیرۆزبایی لێدەکەین ، داوا دەکەین ھەموو لایەنە سیاسەکان پشتگیری بکەن

یەکێتی ئیرادەی خۆی فەرز کرد و رێگای تری ھەلبژارد، دەبێ ئەوانیش قەبول بکەن کە لایەنێک بلێت ئێمەش ئەوەندە کورسیمان ھەیە

خراپی وەزعی كەركوك لەو هێزە بپرسن كە ١٦ی ئۆكتۆبەری ئەنجامدا

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.