Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 19:26

موقته‌دا سه‌در مۆڵه‌تی ساڵێک ده‌داته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق

رێككه‌وتن كراوه‌
کوردستان TV
100%

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێ، رێككه‌وتین ماوه‌ی ساڵێك بده‌ینه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر خوداو گه‌له‌كه‌ی .

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌: توانیمان سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بێلایه‌ن ده‌ست نیشان بكه‌ین، كه‌دوور بووه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی پێشوو.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: رێككه‌وتین ماوه‌ی ساڵێك بده‌ینه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر خوداو گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێ و عێراق به‌ره‌و بنیات نانه‌وه‌ ببات.

ده‌شڵێت: یان ئه‌وه‌تا چاكسازی سه‌رده‌كه‌وێ، یانیش ته‌واوی گه‌ل لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.