ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵەوە كرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی، (عادل عەبدولمەهدی)ـی وەك خەباتگێڕێكی دێرین و دۆستی گەلی كوردستان وەسف كرد و دڵنیایی خۆیشی دەربڕی كە عادل عەبدولمەهدی هەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.