Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:04

نرخی کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی 9 دیاریکرا

له‌ناوه‌ڕۆك زیاتر بزانه‌
کوردستان TV
100%

ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی ئەیلول و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی یەكەم ئاشكرا دەكات.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەمووز بە (42) دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان ( 320 ) بۆ ( 330 ) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان (12.500) هەزار بۆ (13.750) هەزار دینار دەبێت، بۆیە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، ئەم نرخەی ئێستا كرێی چەند كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدەی مانگی رابردوی بۆ خاوەن مۆلیدەكان گەڕاندۆتەوە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی (10) تشرینی یەكەم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ رۆژانە لەلایەن كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكانەوە بۆ ئەم مانگە (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (220) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.