Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:31

له‌ فڕه‌نسا ھونه‌رمه‌ند"حه‌مه‌ ھاشم"به‌شداری پێشانگایه‌کی جیهانی ده‌کات

له‌ رۆژانی 12 بۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م له‌ شاری پاریس
کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی كولتووریی یونسكۆ له‌ فڕه‌نسا پێشانگای شێوه‌كاری بۆ كۆمه‌ڵێك ھونه‌رمه‌ندی جیهان رێك ده‌خات له‌ پێناو ھه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته‌ ھونه‌رییه‌ مۆدێرنه‌كان و نزیكخستنه‌وه‌ی كولتووره‌ جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی دنیا، هونه‌رمه‌ندێكی كوردیش به‌شداری له‌و پێشانگایه‌دا ده‌كات.

ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد "حه‌مه‌ ھاشم" به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، "له‌ رۆژانی 12 بۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له‌ شاری پاریس له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی یونسكۆدا، فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و به‌رھه‌مه‌ ھونه‌رییه‌كانی كورد نمایش ده‌كرێت".

هه‌روه‌ها گووتی: له‌م چالاكییه‌دا من وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كورد  به‌ فه‌رمی بانگێشت كراوم بۆ به‌شداریكردن له‌ پێشانگایه‌كی ھاوبه‌ش كه‌ له‌ "Gallery of French unesco clubs art" ده‌كرێته‌وه‌.

 شایانی باسه‌ یونسكۆ رێكخراوێكی كولتووری گشتییه‌ كه‌ ساڵانه‌ ئه‌م جۆره‌ چالاكییه‌ هونه‌رییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی جیاواز له‌ وڵاتی جیاواز كه‌ خاوه‌نی كولتووری جیاوازن، له‌ناو ئه‌و كولتووره‌ جیاوازانه‌یش ئه‌م ساڵ  كوردیشی تێدایه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.