هێمن ههورامی سهرۆكى لیستى 183 ى پارتى دیموكراتى كوردستان لهههژماری خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهێنێت ، سەرکەوتنی گەورەی پارتی و پرۆسەی هەڵبژاردن بە گەرمی لە سەرۆک مەسعود بارزانی و تێکڕای کادرو ئەندام و لایەنگرو جەماوەری سەربەرزی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ، پیرۆز دەکەم. سەرکەوتنی لیستی ١٨٣ بە دەنگێکی زۆر و شایستە كهتائێستا بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، پارتی 45 كورسی پهرلهمانى بهدهست هێناوه .
هێمن ههورامی ڕاشیدهگهێنێت ، لە ناخی دڵمەوە سوپاسێکی زۆر بۆ جەماوەری سەربەرزی پارتی لە سەرانسەری کوردستان، کە وەک کاندیدی ژمارە یەک و سەرۆکی لیستی پارتی ، متمانەیەکی زۆر گەورەتان پێبەخشیم و لە بەردەم یار و نەیاری پارتیدا سەربەرز و سەرفرازتان کردین. پشتیوان بە خوای گەورە، دواتر وردەکاری ژمارەکانی تێکرای ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
سهرۆكى لیستى 183 ى پارتی ڕاشیدهگهێنێت ، دەمەوێت سوپاسێکی زۆرم ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بکەم ، وێڕای هەندێ کەم و کوڕی ، سەرکەوتووانە و پیشەییانە کارەکانیان بەڕێوە برد. سوپاسێکی زۆر زۆر بۆ ئازیزانی وڵات، هێزە ئەمنیەکان، کە ئارامی و سەقامگیری پرۆسەکەیان پاراست. سوپاسی زۆر بۆ سەرجەم لایەنە سیاسیە بەڕێزەکان کە بەشداری هەلبژاردن بوون و پێکەوە ، سەرکەوتنی کوردستانمان تۆمار کرد و ئیرادەی گەلەکەمان سەرخست.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.