یانەی ریال مەدرید لەسەردەمی راهێنەر لۆپتیگی ئاستی هونەری باشە بەڵام تا ئێستا ئەم راهێنەرە ئەم شێوازەی نەدۆزیتەوە كە ئامانجەكەی بپێكێت كە ئەویش گۆڵ تۆماركردنە ، ئەگەر سەیری دوا 3 یاری ریال بكەین دەبینین كە دەرفەتەكانی یانەی شاهانە بۆ گۆڵ تۆماركردن زۆر زیاترە لە ركابەرەكانی بەڵام ئەو یاریزانەی نییە كە گۆڵ تۆمار بكات ، جاران بنزیمە و گاریس بێل باش یارییان دەكرد راستە گۆڵیان تۆمار نەدەكرد بەڵام یاریزانێك لە پشتەوەیان هەبوو كە یەكلاكەرەوە بوو بێگومان باسی كریستیانۆ دەكەین بۆیە پێم وایە هەڵەی ریال لە مێركاتۆ بوو كە نەیتوانی یاریزانێك پەیدا بكات یەكلاكەرەوە بێت وەك كریستیانۆ بۆیە پێویستە راهێنەر شێوازی یاریكردنی بگۆڕێت و یاریزانێك دیاری بكات كە هەمووان یاری بۆ بكەن و دەرفەتەكان بكاتە گۆڵ ، ریال دەیەوێ بە كۆمەڵ یاری بكات و بیسەلمێنێت كە رۆیشتنی كریستیانۆ كاریگەری نەبووە بەلێ لە رووی هونەریەوە باشە بەڵام لە رووی كاریگەری و قۆستنەوەی دەرفەتەكان پێویستی بە ئەستێرەیەكە ، ئەگینا ئەنجامەكان لە داهاتوودا باش نابن و لە كۆتاییدا راهێنەرەكە دەبێتە قوربانی
سالار جلال
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.