دۆناڵد تره‌مپ هۆشداری دەداتە پادشای سعودیە ئەگەر بێت و پشتیوانی سوپای ئەمریكا نەكات، لەماوەی دوو هەفتەدا لەسەر كورسی دەسەڵات نامێنێتەوە.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه هۆشداری داوه‌ته شا سه‌لمان پاشای سعودیه و پێی راگه‌یاندووه كه به‌بێ پشتیوانی سوپای ئه‌مریكا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نامێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م گردبوونه‌وه‌یه‌كدا له میسیسیپی وتی: "ئێمه سعودیه ده‌پارێزین. ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ندن. من پاشام خۆش ده‌وێت به‌ڵام پێم وت پاشا ئێمه ده‌تپارێزین، له‌وانه‌یه نه‌توانێت دوو هه‌فته به‌بێ ئێمه بمێنیته‌وه، ده‌بێت پاره خه‌رج بكه‌یت بۆ سوپاكهت".
سه‌ره‌ڕای ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ، ئیداره‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا هه‌یه و وه‌كو قه‌ڵایه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا سه‌یری سعودیه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.