Erbil 8°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 03:23

قوتابیه‌ یه‌که‌مه‌کان وکه‌م ده‌رامه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات کران  

ئه‌و ئه‌ركه‌له‌ ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ زه‌نگی یه‌كه‌م وانه‌ی ساڵی نوێی خوێندن له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندز  له‌قوتابخانه‌ی ئارمووشه‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌ڕێوڕه‌سمێكدا،به‌ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای ڕواندزو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌مان و نوێنه‌رانی ده‌زگا حكومییه‌كانی شارو سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان و قوتابیان و كه‌س و كاری قوتابییان، قوتابیه‌ یه‌كه‌مه‌كان و هه‌ژاره‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات كران  .
  سه‌ره‌ تای رێوره‌سمه‌كه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و وه‌ستان بۆگیانی شه‌هیدان و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد. دواتر وتاری هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ و قایمقامی ڕواندز پێشكه‌ش كران و پیرۆزباییان له‌قوتابییان و خوێندكاران كرد.

هه‌رله‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، دیاری ڕێكخراوی(ئارینا )به‌سه‌ر به‌شێك له‌ قوتابییه‌ هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندز و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌زموونی گشتی و ئه‌زموونی نیشتمانی دابه‌شكرا.

 شایانی باسه‌ خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری شاری رواندز (سه‌لام كورده‌) ئاماده‌كرابوون ، وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌له‌ ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت .

له‌ كۆتاییداچه‌ندین گۆرانی و سروود له‌لایه‌ن گرووپی مۆزیكی چاڵاكی هونه‌ری قوتابخانه‌كان و به‌هاوكاری یه‌كێتی قوتابییان پێشكه‌ش به‌ئامادبووان كرا.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.