راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆ بووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3\10\2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆ بووەوە، لە میانەی ئەم كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق تاوتوێ كرا، هه‌ردوولا به بایه‌خه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی، پێشوازی له پشتیوانییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له بواری ئابووری و ئه‌منی و دادوه‌ری كرد.
له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێشبینی ده‌كرێ به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان، گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.