Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:23

پارتی: بەقەد حەجمی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکەین

چیتر لە قەبارەی خۆی زیاتر پشکی پێ نادات
کوردستان TV
100%

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بەپێی حەجمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و چیتر لە قەبارەی خۆی زیاتر پشکی پێ نادات.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ”ئێمە ناڵێین حکوومەتی نوێ بەتەنیا پێکدەھێنین، بەڵام ئەگەر یەکێتی لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێدا بەشداری پێ بکەین، ئەوا بەقەد ئەو ٢٠ کورسییەی بەدەستی ھێناوە و بەقەدەر قەبارەی خۆی بەشداری پێدەکرێت زیاتر نا“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون، پارتی پشکی خۆی بە یەکێتی بدات و پێشتریش چەندان جار پارتی پشکی بە یەکێتی داوە.

بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی باس لەوەش دەکات، شایستەی پارتی ٤٥ کورسییە لە کۆی ١٠٠ کورسیی پەرلەمانی کوردستان و بەقەد ئەو ڕێژەی کورسییانەش حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستاندا دەکات، ھەر لە سەرۆکی حکوومەتەوە تا کۆتا جومگەی حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.