Erbil 4°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:25

به‌ ڤیدیۆ.. له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا هاووڵاتیه‌ک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (161 وشە)
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ،  لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان چوارقوڕنە--هیزۆپ لە نزیک گوندی گردجان لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا کە یەکێکیان قەمەرەیە لە جۆری صەنی و ئەوەی تریان بارهەڵگرێک ( ترێلە )ەیە لە ئەنجامدا سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبیلی قەمەرەکە بەنای ( ز.ب) تەمەن ٦۲ ساڵ لە ڕەگەزی نێر کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە بە هۆی ڕوداوەکەوە گیانی لەدەسدا و لە پزیشکی دادوەری ڕانیە توێکاری بۆ تەرمەکەی کرا و ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

هەر لەم ڕوداوەدا ( ٤ ) هاوڵاتی تر برینداربوون کە یەکێکیان شۆفێری قەمەرەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ناوقەمەرەکە لەبەر سەختی برینەکەیان بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەڵام دوو بریندارەکەی تر لە ژێر چاودێری پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.

سەرجەم قوربانیەکانی ئەم ڕوداوە لە ناو ئۆتۆمبیلی قەمەرەکە دابوون. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلی بارهەڵگرەکە بە بڕیاری دادوەر بە پێی ماددەی ۲٤ لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە. کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە ئەنجامدراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.