Erbil 5°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:22

پڕۆژه‌ی ڕێگای هه‌ولێر - دهۆک ده‌ست پێ ده‌کات

ھه‌ولێر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراھیم خه‌لیل ده‌به‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ھونه‌ر گلی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی ھه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕایگه‌یاندووه‌: له‌ رۆژانی دابێ گرێبه‌ستی قۆناغێكی گرینگی دروستكردنی رێگای نێوده‌وڵه‌تیی ھه‌ولێر - دھۆك له‌ نێوان كۆمپانیای جێبه‌جێكار و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرن واژۆ ده‌كرێت، كه‌ رێگاكه‌ له‌ شه‌قامی ١٥٠ مه‌تریی ھه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆ سنووری شاره‌دێی رۆڤیای پارێزگای دھۆك.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: : رێگاكه‌ له‌ سێ قۆناغ پێك ھاتووه‌، قۆناغی یه‌كه‌م دھۆك بۆ رۆڤیایه‌، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستی به‌ كار كرد، قۆناغێكی دیكه‌ی گرینگ له‌ ھه‌ولێر بۆ رۆڤیایه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی ٣٨ كیلۆمه‌تره‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژی دابێ ئه‌ویش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیه‌كی ناوخۆیی واژۆ بكرێت و بكه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

 گوتیشی:  رێگای ھه‌ولێر – دھۆك، رێگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و به‌پێی ستانداردی جیھانی دروست ده‌كرێت، كه‌ ھه‌ولێر به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیبراھیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، به‌ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌یش ھه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكی دیكه‌ی پێشكه‌وتنی رێگاوبانه‌وه‌، چونكه‌ رێگاكه‌ كارئاسانیی زۆر بۆ ھاووڵاتیانی ناوخۆ و بیانی ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.