هندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شه‌و رۆژ كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌دیقه‌ته‌وه رابگهێنێن، بۆیه ده‌بی چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا ووردبینی ته‌واو ببێت، ئینجا ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان رادهگهێنێن، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه با ووردبینی له‌سه‌رحیسابی خێرا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌نجامه‌كان نه‌بێت.
تایبه‌ت به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییش گوتی: تاوه‌كو ئێستا 425 سكاڵا به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه به‌شێكی پێویستی به لیكۆڵینه‌وه هه‌یه، بۆیه پڕۆسه‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكڵاكان كاتی ده‌وێت و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌ێنرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.