شه‌وی ڕابردوو به هۆی ته‌قه‌ی خۆشی كادیرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه به بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆككۆماری عێراق چه‌ند كه‌سێك بوونه قوربانی.
له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌ك به ناوی "فه‌رهاد مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین" له‌دایكبووی ساڵی 1971 له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا فیشه‌كی كادیرێكی یه‌كێتی به‌ر ده‌كه‌وێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه گیانی له ده‌ستدا.
هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له شاری سلێمانی به هۆی ته‌قه‌كردن گه‌نجێك به ناوی سه‌لام ئاده‌م كوژرا.
شایه‌نی باسه به هۆی ته‌قه‌كردنێكی زۆری كادیرانی یه‌كێتی له شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سلێمانی چه‌ندان هاوڵاتی بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.