Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:33

کچێک له‌ گازینۆی که‌لار کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

به‌هۆی ده‌رنه‌چونی له‌وانه‌كانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌مه‌ له‌گه‌ڕه‌كی گازینۆی قه‌زای كه‌لار كچه‌ قوتابییه‌ك به‌ناوی (ك،س،م ) له‌دایكبووی 2000 هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كه‌به‌هۆی خنكانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ناوبراو پۆلی چواری دواناوه‌ندیه‌و به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له‌وانه‌كانی خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌شی توندوتیژی ژنان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.