په‌رله‌مانی عێراق له خولی یه‌كه‌مدا نه‌یتوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلای بكاته‌وه، یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌كلای ده‌كرێته‌وه.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە لەنێو هەردوو کاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان د.فوئاد حوسێن، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بەرهەم ساڵح، دەکەوێتە خوولی دووەمی هەڵبژاردن.
لە خوولی یەکەمدا بەپێی دەستوری عێراقی دەبێت براوەی خوولی یەکەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار 220 دەنگ بەدەستبهێنێت.
بەو پێیە خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات، بەڵام ئەمجارە هەر کاندیدێک 50+1 ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت ئەوا ئەو کاندیدە براوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.