Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:04

شاناز ئیبراهیم، بەرهەم ساڵح بە تێکدەری یەکڕیزی ناوماڵی کورد ناوی دەبات

ڕەخنەی توند ئاراستەی بەرهەم ساڵح دەكات
کوردستان TV
#7
100%


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نووسینێكدا ڕەخنەی توند ئاراستەی بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەكات.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە نووسینێكدا ڕای گەیاندووە، دەترسم لەوەی كە یەكێتی جارێكی تر باجی بڕیاری كۆمەڵێك بێ ئەزموونی حزبی و سیاسی و سەركردە هەزار پێیەكانی ناو یەكێتی بدات و بە كاندیدكردنی كەسێكی نەشیاو بۆ سەرۆك كۆمار ئەو پۆستە لەدەست یەكێتی دەربهێنرێت.

شاناز ئیبراهیم بەبێ‌ ئاماژەدان بە ناوی بەرهەم ساڵح ڕوونی كردووەتەوە كە لەوانەیە هەندێ كەس لەو جۆرە كەسانە خۆش بن، بەڵام ئایا هەمووان لەو دكتۆرە سپڵەیە خۆش دەبن؟  بپرسن كەسێك كە لە پێناو كورسیەكدا سەرەتا حزبەكەی خۆی یەكێتی و دواتر حزبە ساواكەی و هاودیدانی فرۆشتبێت ئەبێ چ خێرێكی بۆ عیراق هەبێت.

كەسێك بوبێتە هۆی تێكدانی نەك هەر ناو ماڵی كورد بەڵكو ناو ماڵی یەكێتی و (دەباشان)یش چۆن دەتوانێت ببێتە هۆی یەكگرتنەوەی ماڵی عیراقێكی فرە نەتەوە و فرە ئاین و مەزهەب و‌ حزب و لایەن شاناز وا دەڵێت.

ئەو خوشکەی ھێرۆ برایم ئەحمەد پێی وایە بەرھەم ساڵح، کە کاندیدی فەرمیی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ”کەسێکی نەشیاوە“ و دەبێتە ھۆی ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق لەدەست یەکێتی بچێتە دەرەوە و حزبەکەی بخرێتە پەراوێزەوە.

لە كۆتایشدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر سوور بوون لەسەر ئەو كاندیدە بووە هۆی شكانی یەكێتی لە بەغدا ئەو كۆترە سپیانەی بەغدا لەڕوویان دێت جارێكیتر باسی پاراستنی یەكێتی وەك بیلبیلەی چاویان بكەن؟ ئەگەریش كاندیدەكەیان پێ كرایە سەرۆك كۆمار ئایا دەتوانن یەكریزی بگەڕێننەوە ناو یەكێتی و كوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.