Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:44

وته‌بێژی کۆمیسیۆن: ئه‌مشه‌و یان به‌یانی ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدان به‌ فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت

30ی ئه‌یلوول پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
#7
100%

شێروان زرار وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگیه‌اند: به‌ڵكو دره‌نگانی ئه‌مشه‌و یانیش سبه‌ی به‌یانی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان به‌ فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.

ئه‌مرۆ به‌یانی ته‌واوی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن و ئێستاش له‌ كۆمیسیۆن پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ زووترین كات ئاكامی ده‌نگدانه‌كه‌ به‌ لایه‌ن و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

شێروان زرار وتیشی، به‌ڵكوو دره‌نگانی ئه‌مشه‌و یانیش سبه‌ی به‌یانی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان به‌ فه‌رمی رابگه‌یه‌ندرێت.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ته‌واوی ئه‌و سكاڵایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆمیسیۆن تۆماریان كردوون.

شایه‌نی باسه‌ 30ی ئه‌یلوول پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كوردستان به‌رێوه‌چوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.