كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ یەكلاییكردنەوەی سەرۆك كۆمار دەستیپێكرد و پێدەچێت ڕێژەی یاسایی تەواو ببێت.
دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ستیپیكرد و تیایدا 23 كه‌س تا ئێستا خۆیان كاندید كردووه كه حه‌وت له‌وان كوردن.
پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر فواد حوسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كاندید كردووه و هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت، پێویستی به ده‌نگی 220 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراقی هه‌یه.
له‌مباره‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پارتی داواكارین كه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ته‌نها به‌ربژێرێك رێكبكه‌ون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.