Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 09:58

سه‌رۆک بارزانی: بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان به‌ ده‌نگ نه‌دانی مامۆستا کەریم ئەحمەد دڵگرانم

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە
کوردستان TV
#7
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (86 وشە)
100%

سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند: مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بیستنی هەواڵی ڕێگەنەدان بە دەنگدانی مامۆستا كەریم ئەحمەد زۆر دڵگرانم. جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە كە خەباتگێڕ و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بیانووی تەمەن ڕێگەی لێبگیرێت كە دەنگی خۆی بدات.

مامۆستا كەریم ئەحمەد خۆی ناسنامەیە بۆ هەموومان و ڕێگەنەدانی بۆ دەنگدان زوڵمێكی گەورەیە كە لە مامۆستا كەریم ئەحمەد كراوە.

مسعود بارزانی

2ـی 10ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.