Erbil 7°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:12

مه‌حه‌مه‌د که‌مال: کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک هیچ شه‌رعییه‌تێکی نییه‌

ئه‌وان ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون چونكه‌ له‌ به‌غدا فه‌شه‌لیان هێناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌بێ پارتی و سه‌رۆكی ئه‌جومه‌نی پارێزگاكه‌ كۆبوویه‌وه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی به‌رژه‌وه‌ند خواز و وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌ دژی پارتی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ "مه‌حه‌مه‌د كه‌مال ساڵح" جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌و نایاساییه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون چونكه‌ له‌ به‌غدا فه‌شه‌لیان هێنا و به‌و كۆبوونه‌وه‌ نایاسایی و ناشه‌رعییه‌ ده‌یانه‌وێت په‌رچه‌كردارێك بنوێنن.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ئه‌وان نیسابی یاساییان پێ ته‌واو نابێت دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه‌ رێبوار تاڵه‌بانییه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌ و پارێزگاری كه‌ركوكیش پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ وه‌كاله‌ت پڕ نه‌كردۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ یان نا هیچ له‌ بابه‌ته‌كه‌ ناگۆڕێت.

گوتیشی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ڕێككه‌وتووه‌ به‌ڵام ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وان كه‌ له‌ به‌غدا فه‌شه‌لیان هێناو نه‌یانتوانی پرسی سه‌رۆككۆمار له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رهه‌م ساڵح یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌ كه‌ركوك كاردانه‌وه‌ بنوێنن.

مه‌حه‌مه‌د كه‌مال گوتیشی: یه‌كێتیه‌كان خۆیان له‌ ناو خۆیاندا ته‌باو كۆك نین له‌سه‌ر بوون به‌ سه‌رۆككۆماری به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیان به‌ ئاشكرا دژی ده‌نگدان به‌ ناوبراو وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ نین ده‌نگی پێبده‌ن كه‌چی ده‌یانه‌وێت شه‌ری وه‌رنه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار بهێننه‌ ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.