Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:41

لقی 24ی سه‌فین په‌یامێکی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارتی بڵاوکرده‌وه‌

تا ئێوه‌ هه‌بن پارتی به‌هێزه‌ و پارتیش به‌هێزبێت كوردستان گه‌ش و ئاوه‌دان و ئاسایش به‌قه‌رار ده‌بیت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌یامێكدا  هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا، به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فینی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سنووری لقه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان ده‌سته‌ی كاگێڕی و ئه‌ندامان و كادرانی لق به‌گشتی و به‌پرسی ناوچه‌كان و كاگێڕان و ئه‌ندامان و كادرانی ناوچه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و بنكه‌كانی ڕێكخستن ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت: به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی ماندوبون و شه‌ونخونی هه‌موویان وایانكرد ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیادبكه‌ن و به‌ده‌نگه‌كانیان وه‌فاداری خۆیان بۆ ڕێبازی (مسته‌فا بارزانی) سه‌لمانده‌وه‌ و سه‌ری پارتیه‌كانیان به‌به‌رزی هێشته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی پارتیمان به‌گشتی و سه‌ركه‌وتنی لقه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی، پڕ به‌دڵ ده‌ست خۆشی و سوپاس گوزاری خۆم ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵانم له‌ ده‌سته‌ی كاگێڕی و ئه‌ندامان و كادرانی لق به‌گشتی و به‌پرسی ناوچه‌كان و كاگێڕان و ئه‌ندامان و كادرانی ناوچه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و بنكه‌كانی ڕێكخستن ده‌كه‌م.

وه‌ زۆر سوپاسی فه‌رمانده‌ سه‌ربازیه‌كان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و به‌رپرسان و پله‌دار و كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و دارستان و ژینگه‌ و ئاگركوژێنه‌وه‌ و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و كارمه‌نده‌كانیان و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناحیه‌ و شاره‌وانیه‌كان كارمه‌نده‌كانیان ده‌كه‌م.

زۆر سوپاسی سه‌رۆك هۆز وكه‌سایه‌تیه‌ ئاینیه‌كانی ئیسلام و مه‌سیحی ۆ كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كیه‌ و شیخانی ته‌ریقه‌ت و گشت چین و توێژه‌كانی جوتیاران، كرێكاران مه‌ڕدار و كۆچه‌ریه‌كان، مامۆستایان و وه‌رزشوانان و نوسه‌ران و ئه‌ندازیاران و پارێزه‌ران و چێشتخانه‌ و دوكانداران و كاسبكاران و شوفێران و سه‌وزه‌فرۆشان و دارتاش و ئاسنگه‌ران و نانه‌واخانه‌كان و سه‌رتاشخانه‌كان و ژنان و پیاوان و كوڕان و كچان و قوتابیان ولاوان و ئارفره‌تان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌موو چینو توێژه‌كان، له‌سه‌رویی هه‌موومانه‌وه‌ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م،كه‌زۆر خه‌مخۆرانه‌ به‌ده‌نگه‌كانیان، به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی ماندوبون و شه‌ونخونی هه‌موویان وایانكرد ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیادبكه‌ن و به‌ده‌نگه‌كانیان وه‌فاداری خۆیان بۆ ڕێبازی (مسته‌فا بارزانی) سه‌لمانده‌وه‌ و سه‌ری پارتیه‌كانیان به‌به‌رزی هێشته‌وه‌.

سوپاسی تایبه‌تم بۆ به‌رپرس و ئه‌ندامان و كادرانی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی لق، كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ زۆر خۆیان ماندووكرد بۆ دانانی نه‌خشه‌ و كاری تكنیكی، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ و كۆمسیۆن".

هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز به‌هه‌مووتان ده‌ڵێم هه‌تا ئێوه‌ هه‌بن پارتی به‌هێزه‌ و پارتیش به‌هێزبێت كوردستان گه‌ش و ئاوه‌دان و ئاسایش به‌قه‌رار ده‌بیت.

هه‌رشاد و سه‌ركه‌وتوبن.

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.