Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:04

پۆلیس تۆمه‌تبارێکى ده‌ستگیرکرد به‌تۆمه‌تى دزیکردن له‌ کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێل

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت: لەچالاکیەکی هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەردەقارەماندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی دزیکردن لەکۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل کە چەندین کەل و پەلی ئۆتۆمبێلی دزیووە.

لەهەمان چالاکیدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر کەلوپەلە دزراوەکاندا و گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتبارەکە ناوی ( ح. ع. ا) و لەدایکبوی ۱۹۸٥، لە ئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤۳ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندەو دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.