به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دزێك ده‌ستگیر كرا كه له كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین كه‌ل و په‌لی ئۆتۆمبێلی دزی بوو.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه هه‌ستابوو به دزیكردن له كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین كه‌ل و په‌لی ئۆتۆمبێلی دزی بوو، وه له ئێستادا ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌كاندا.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كه ناوی ( ح. ع. ا) و له‌دایكبو,ی 1985 له ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.